(أبو أمامه) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) له‌مزگه‌وتا بوو، ئێمه‌یش له خزمه‌تیدا دانیشتبووین، پیاوێك هات وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) من شایسته‌ی سزای گوناهێك بووم له‌سه‌رمی جێبه‌جێ بكه، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله عليه وسلم) لێی، بێده‌نگ بوو. پاشان دووباره‌ی كرده‌وه و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من شایسته‌ی سزای گوناهێك بووم جێبه‌جێی بكه له‌سه‌رم، هه‌ر لێی بێده‌نگ بوو، نوێژ دابه‌سترا، كاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) لێبوویه‌وه و ڕۆیشت، پیاوه‌كه شوێنی كه‌وت. منیش شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) كه‌وتم تا بزانم چ وه‌ڵامێكی پیاوه‌كه ده‌داته‌وه، پیاوه‌كه گه‌یشت به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا شایسته‌ی سزای گوناهێك بووم، جێبه‌جێی بكه له‌سه‌رم. (أبو امامه) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (باشه كاتێك له‌ماڵه‌كه‌ت ده‌رچوویت به‌جوانی ده‌ست نوێژت نه‌گرت). وتی: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا. فه‌رمووی: (له‌دوایدا ئاماده‌ی نوێژ بوویت له‌گه‌ڵمان) وتی: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو: (ده خوا له سزای گوناهه‌كه‌ت خۆش بوو) یا فه‌رمووی: (له گوناهه‌كه‌ت