ارشيف القسم ‘لاوان و گه نجانی ئیسلام’ التصنيف

نوێژ جیا لەوەی کە فەڕزێکە لەسەر مرۆڤی موسڵمان، ھاوکات عیبادەتێکی مەزنە، بۆیە لەپێناو زیاتر ملکەچی (خشوع) لە نوێژدا ئەم بیست خاڵە بۆ نوێژخوێنان دەکەین بەدیاری/ فەرموون لەگەڵمان بن:
١- ھەرکاتێ چووی بۆ نوێژ، بیربکەوە بەرامبەر کێ رادەوەستی.
٢- ھەوڵبدە نوێژەکانت بە کۆمەل بێ بەتایبەت لەریزی پێشەوە بی.
٣- ھەوڵبدە لەکاتی دەست پێکردنی نوێژ لەوێ ئامادەبی.
٤- چاوەڕێی بانگ مەکە، بڕۆ بۆ مزگەوت بەر لەبانگ ھەروەکو چۆن زوو دەچی بۆ کارێک کە خوشت بووێ و لات گرنگ بێ.
٥- کاتێ گوێت لە (اڵلە اکبر)ی بانگ بوو واز لە ھەموو شتێک بھێنە، چونکە ھیچ شتێک گەورەتر نییە لە (اڵلە اکبر).
٦- جوانترین دەست نوێژ بشۆ پڕ لەسوننەت بێ.
٧- جوانترین بەرگ لەبەر بکە.
٨- خۆت بۆنداربکە بۆ ناو نوێژ.
٩- پرچت شانە بکە (دابھێنە) چونکە تۆ دەچی بۆ دیداری پەروەردگار.
١٠- کۆتایی بە ھەموو کارو مەشغەلەیەک بھێنە ئەوانەی کە بیرو ھۆشت ماندو دەکەن بەرلەچوونە ناو نوێژت.
١١- رابوەستە بەرێک و راستی لەریزی نوێژدا. دووربکەوە لەخواری‌و خێچی ریزی نوێژ، چونکە خودا سەیری ریزی خوار ناکات.
١٢- لەھەرنوێژێکدا جۆرێکی تر دوعای (الاستفتاح) بخوێنە با بیرو ھۆشت نەڕوات.
١٣- زۆر بە ئارام بە لەھەر حەرەکەکی رکوع و کڕنۆش و ھیچ پەلە مەکە.
١٤- ھەڵبدە بیر لەئایەتەکان بکەیەوە لەکاتی خوێندنیان.
١٥-لەھەر رکاعەتێکدا سوڕەت یان ئایەتی جیاواز بخوێنە، ھەمان شت دووبارە مەکەوە.
١٦- بیر لەمردن بکەوەو وا دابنێ ئەوە کۆتا نوێژتە لەدونیا.
١٧- لەسەر یەقین بە کە وا خودا تۆ دەبینێ و سەیرت دەکات.
١٨- خۆت شارەزا بکە لەوەی کە پاداشتی خشوع چەند زۆرە لەنوێژدا.
١٩- تاو نا تاوێک ئەم پاداشتە گەورەیە بخوێنەوە.
٢٠- مەغرور مەبە بەو خشوعە لەنوێژەکەتدا چونکە نیعمەتێک و منەتێکی خودایە ده‌یداته‌ به‌نده‌ خوشه‌ویسته‌كانى

باسی كەسێ بە سیواكی كەسێكی تر سیواك بكات. (فیقه‌)

sywk_0

له‌سوونه‌نی فه‌رمووده‌كانی ابوداودی ئه‌سه‌جه‌سستانی/ وه‌رگیر/ناصح ابراهیم سازانی///عَنْ عَائِشَةَ رَضِىَ اللهُ عَنْها, قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَيَسْتَنُّ وَعِنْدَهُ رَجُلاَنِ أَحَدُهُمَا أَكْبَرُ مِنَ الآخَڕ فَأُوحِىَ إِلَيْهِ فِى فَضْلِ السِّوَاكِ (أَنْ كَبِّرْ). أَعْطِ السِّوَاكَ أَكْبَرَهُمَا).(صحيح)

واتە: لە خاتوو عائیشەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم سیواكی دەكرد لەو كاتەدا دوو پیاوی لەلا بوو یەكێكیان گەورەتر بوو لەوی تریان پێی گوترا سیواكەكە بداتە دەست گەورەكەیان.

Free Web Hosting